سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی هێرشێکی ئاسمانی و مووشەکی بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن کرد .
رۆژی شەممە، 15ـی ئاداری 2025، دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی هێرشكردن بۆ سه‌ر حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌ركرد، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به چڕی ده‌ست به هێرشه‌كانیان كردون بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن و تا ئێستا ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر له دوای ئه‌و هێرشانه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لە پەیامێکدا هۆشداری دایە ئێران و داوای کرد، به زووترین كات رێگری له هێرشەکانی حووسییەکان بكات و ، ئەگەر ئێران هەڕەشە بۆ ئەمریکا دروست بکات، ئه‌و كان ئه‌مه‌ریكا، ئێران به بەرپرسیار دەزانێت.
هێرشی حووسیه‌كان له كاتێدایه، كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به زیادكردنی گوشاره‌كانی سه‌ر ئێران كردووه.
هه‌روه‌ها تره‌مپ له په‌یامه‌كه‌یدا حووسیه‌كان به تیرۆریست له قه‌له‌م ده‌دات و رایگه‌یاندووه، كاتتان به‌سه‌رچووه و ده‌بێت هێرشه‌كانتان رابگرن و له ئه‌مرۆوه ئه‌گه‌ر هێرشه‌كانتان نه‌وه‌ستێن، دۆزه‌خ به‌سه‌رتاندا ده‌بارێت كه پێشتر نه‌تانبینیبوو.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا حووسیه‌كان له په‌یامێكدا وڵامی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دایه‌وه و رایگه‌یاندوون، ئه‌و هێرشانه تاوانی جه‌نگن و هێزه چه‌كداره‌كانی یه‌مه‌ن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ن به‌رپه‌رچی هه‌رجۆره هێرشێك بده‌نه‌وه.
حووسییەکان نزیكه‌ی 2 ساله زیاتر لە 300 جار کەشتییە سەربازیی و کەشتییە بازرگانییەکانییانی ئه‌مه‌ریكا لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.