Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 12:02

گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق: هاورده‌كردنی گاز له‌ ئێران به‌رده‌وامه‌

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مرۆ شەممە، 8ـی ئاداری 2025، ، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ئاشكرای كرد: ئێستا پەیوەندیی نێوان عێراق و ئەمەریکا ئارامە، هەروەها پەیوەندیی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و دۆناڵد ترەمپ، پیشەیی و لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر بووە، لە كۆتا پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، هیچ لایه‌نێك باسیان لە بابەتە ناوچەییەکانی پەیوەست بە ئێران نەکردووە، به‌تایبه‌ت بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ سزایه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ سه‌ر عێران و پرسی هاورده‌كردنی گاز له‌ ئیرانه‌وه‌. 

باسم عەوادی گوتەبێژی حکوومەتی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دەبوایە عێراق لەبابەتی وزەدا تاوەکوو ساڵی 2028دا بگاتە قۆناغی خۆبژێوی و پێویستی بە هاوردەکردنی غاز لەدەرەوە نەبێت."

له‌ ئێستادا ئێمە 50 ملیۆن پێی سێجا غاز لە ئێران هاوردە دەکەین، کە سێیەکی بەرهەمهێنانی وزەی ئێران پێک دەهێنێت، هەروەها حکوومەت هەموو سیناریۆکانی داناوە لە ئەگەری نوێکردنەوەی یان نوێنەکردنەوەی لێخۆشبوونەکان. عێراق لە کۆتایی هاتنی لێخۆشبوونەکان بەفەرمی ئاگادار نەکراوەتەوە، بەڵام سەرۆک وەزیران خۆی بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادە کردووە.

لەبارەی غازی تورکمانستان، عەوادی دووپاتی کردەوە کە  سەرۆک وەزیران لەوبارەوە قسەی لەگەڵ هاوتا تورکمانستانیەکەی کردووە، بەڵام دواکەوتنی گەیشتنی غازی تورکمانستان، بەهۆی کۆمپانیای نێوەندگیرەوە بووە.

هاوکات راگەیاند، "تاوەکو ئەمڕۆش هیچ ئاگادارکردنەوەیەکمان لەبارەی کۆتاییهاتنی لێخۆشبوونەکەی ئەمریکا بۆ هاوردەکردنی گازی ئێرانی پێنەگەیشتووە و هاوردەکردن بەردەوامە. هه‌روه‌ها له‌ ئێستادا 1000 مێگاوات کارەبا لە رێگەی چوا هێڵی گواستنەوەوە لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت.

بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە بۆ سەر ئێران، حکومەتی عێراق ناتوانێت پارەی کاش بە تاران بدات، بەڵکو بە رەزامەندیی واشنتن، دەیخاتە هەژمارێکی بانکی و تەنیا بۆ مەبەستی مرۆیی، رێگە بە ئێران دەدرێت بەکاریبێنێت، لەوانەش بۆ کڕینی پێداویستییە پزیشکییەکان.

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.