Erbil 9°C سێشەممە 04 ئازار 01:14

شەپۆڵێكی دیكەی بارانبارین بەڕێوەیە و چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

دەستەی كەشناسی عێراق وادەی شەپۆڵێكی دیكەی بارانبارینی راگەیاند و پێشبینی كرد بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام بێت.

دەستەی كەشناسی عێراق رایگەیاند: شەپۆڵێكی بارانبارینی بەهارە بەڕێوەیە و لە هەندێك شوێن رەشەبا و هەورەبرووسكەشی لەگەڵدا دەبێت.

راشیگەیاند: شەپۆڵەكە لە رۆژی سێشەممە دەست پێ دەكات تا رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت.

ئاماژەی بەوەش دا كە پێبشینی دەكرێت لەم شەپۆڵەدا لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوەڕاست و رۆژئاوا و باشووری عێراق بارانی باش ببارێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.