نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شێك له میدیا عێراقییه‌كان رایگه‌یاند ، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕه‌وتی سه‌درم بۆ ناو كایه‌ی سیاسی له عێراق و پێداگریشم بۆ ئه‌و مه‌به‌ست و هه‌وڵانه .
نوری مالیكی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، هێشتا دابه‌شكردنی عێراق له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ ماوه كه پرۆژه‌یه‌كی كۆنی ئیسرائیلییه و ده‌بێت پێداگرو یه‌ك هه‌ڵوێست بین بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق .
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌دا راشیگه‌یاند ، ترسمان هه‌یه لایه‌نی ده‌ره‌كی سۆزی خه‌ڵكی هه‌ژار بقۆزنه‌وه بۆ ئاڵۆزكردنی دۆخی ناوخۆیی عێراق، بۆیه ده‌بێت به هه‌ستێكی نیشتیمانیی رووبه‌ڕووی گۆرانكارییه‌كانی ناوچه‌كه ببینه‌وه .
سه‌باره‌ت به پرسی تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی تری وڵات مالیكی رایگه‌یاند، ئه‌وه قه‌بوڵكراو نییه‌و حه‌شدی شه‌عبی به یاسا‌و به بریاری په‌رله‌مان دروست بووه .
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌له‌مانی عیراق نوری مالیكی ئاشكرای كرد، پێشبینی ده‌كه‌م بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو هێزی نوێ بێنه ناو گۆره‌پانی سیاسی له عێراق و ململانێكان نفوزی جه‌ماوه‌ری و پاره یه‌كلایی بكاته‌وه، له‌وانه‌ش مسته‌فا كازمی، وه‌كو خۆم رایده‌گه‌یه‌نم ئه‌گه‌ر كازمی ببێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیران بایكۆتی حكوومه‌تی داهاتوو ناكه‌م .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.