زاناكان بەمەبەستی ئەنجامدانی تۆژینەوەیەك بۆ ماوەی دوو هەفتە مۆبایل و ئینتەرنێتیان لەسەر چەند كەسێك قەدەغە كرد، ئەنجامەكەی بۆ زاناكان شۆكهێنەر بوو و دەركەوت بەشداربووان بەڕێژەی 91% لە رووی دەروونی و تەندروستییەوە باشتر بوونە.
زاناكان بۆ ئەم تۆژینەوەیە 467 كەسیان لەنێوان تەمەنەكانی 18 بۆ 74 ساڵ هەڵبژارد و بۆ ماوەی دوو هەفتە بەتەواوی مۆبایل و ئینتەرنێتیان لەسەر قەدەغە كردن و ناچاری ئەوەشیان كرد بۆ هەموو كارێكی ماڵ و كار سوود لە كەرەستە سادەكان ببینن.
ئامانجی زاناكان لەم تۆژینەوەیەدا ئەوبوو بزانن ئاخۆ كاریگەری دووركەوتنەوە لە مۆبایل و ئینتەرنێت لەسەر تەندروستی و هەستكردن بە دڵخۆشی و سەرنجدان چۆن دەبێت.
دوای دوو هەفتە ئەنجامەكان بە كورتی بەمشێوەیە بوون:-
لایەنی دەروونی و كەمكردنەوەی دڵەڕاوكێ و خەمۆكی:
رێژەی 71%ی بەشداربووان دانیان بەوەدانا كە لە بارودۆخی دەروونیان باشتر بووە بەراورد بە پێش ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكە، هەروەها دڵەڕاوكێ و خەمۆكییان بەشێوەیەكی بەرچاو لەسەر هەموو شتێك كەمبووەتەوە.
هەستی دڵخۆشی و خۆشگوزەرانی:
رێژەی 73%ی بەشداربووان جەختیان كردەوە كە بە دووركەوتنەوە لە مۆبایل و ئینتەنێت رێژەی دڵخۆشی و ئەنجامدانی چالاكییەكانی رۆژانەیان باشتر بووە، هەروەها هەستیان بەوە كردووە كە حەزی زیاتریان بۆ ئەنجامدانی خولیا و ئامانجەكانیان هەبووە.
تەركیز و سەرنجدان:
تۆژینەوەكە دەری خست كە بەشداربووان تەركیز و سەرنجیان بۆ شتەكان لە دوای دووركەوتنەوە لە مۆبایل و ئینتەرنێت زۆر باشتر بووە.
خەو و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان:
تۆژینەوەكە ئەوەشی دەرخست كە بەشداربووان بە دووركەوتنەوە لە مۆبایل و ئینتەرنێت خەویان باشتر بووە و هەروەها پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانیشیان لەگەڵ خێزان و هاوڕێكانیان باشتر بووە.
ئەنجامدانی كارە باش و تەندروستەكان
لە كاتی دووركەوتنەوە لە مۆبایل و ئینتەرنێت، بەشداربووان كاتی زیاتریان بۆ وەرزشكردن و پەیوەندیكردن بە خۆشەویستان و چوونەدەرەوە بۆ نێو سروشت و ئەنجامدانی حەز و خولیاكانی تەرخان كردووە، هەموو ئەمانەش كاریگەری ئەرێنیان لە رووی دەروونییەوە جێهێشتووە.
لە كۆتایی ئەم تۆژینەوەیەدا زاناكان ئامۆژگاریی مرۆڤایەتییان لەسەر گۆی زەوی كرد چاوێك بە رێژەی بەكارهێنانی مۆبایل و ئینتەرنێت لە ژیانی رۆژانەیاندا بخشێننەوە بۆ ئەوەی لەرووی دەروونی و تەندروستییەوە باشتر بژین، ئەگەر بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێكیش بێت هەوڵ بدەن لە هەموو تەكنەلۆژیایەكی سەردەم دوور بكەونەوە بۆ ئەوەی هەست بە ژیان بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.