له 14ی شوباتی ئه‌م مانگه‌وه ته‌ندروستی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان و جیهان به‌ره‌و دۆخێكی ناجێگیرچووه به‌هۆی هه‌وكردنی سییه‌كانی ،حكوومه‌تی ڤاتیكانیش به فه‌رمی ڕایگه‌یاندووه كه هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك له دۆخی ته‌ندروستی پاپادا نییه و ته‌ندروستی ناجێگیره .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26-2-2025میدیای فه‌رمی حكوومه‌تی ڤاتیكان بۆ رای گشتی جیهان بڵاویكردووه‌ته‌وه ، سه‌ره‌ڕای چاودێری به‌رده‌وامی پزیشكی هیچ به‌ره‌وپێشچونێك له ته‌ندروستی پاپادا به‌دی ناكرێت و دۆخی پاپا به ناجیگریی ماوه‌ته‌وه .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو له ئێستادا پاپا فرانسیس هه‌ردوو سییه‌كانی تووشی هه‌وكردن بوونه و له نه‌خۆشخانه‌ی گێمێڵی له ڕۆما چاودێری چڕ ده‌كرێت .
پاپا فرانسیس ڕێبه‌ری كاسۆلیكه‌كانی جیهان ئێستا له ته‌مه‌نی 88 ساڵێدا ژیان ده‌كات و ئه‌وه سێیه‌م جاره سییه‌كانی به‌ره‌و هه‌وكردن ده‌چێت و ئه‌م جاره به سه‌ختی هه‌ردوو سییه‌كانی تووشی هه‌وكردن بووه ، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیهانی به‌دوای خۆیدا هێناوه و ته‌ندروستی پاپا بووه‌ته مژاری گه‌رمی میدیا جیهانییه‌كان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.