بهرێوهبهرایهتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوونی سەدای 20ـی سزا داراییەکانی هاتوچۆ تاوەکوو 31ـی ئادار بەردەوامە.
ئهمرۆ چوارشەممە، 26ـی شوباتی 2025، بهرێوهبهرایهتی هاتوچۆی هەولێر رایگهیاند، ماوەی چەند ڕۆژێکە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەکەن بۆمەبەستی پاکتاوکردنی سزادارایەکانی سەر ئۆتۆمبێلەکانیان، بۆئەوەی سوودمەندبن لە لێخۆشبوونی سهدا 20ی سزا داراییەکانی هاتوچۆ.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەنگۆیەک بڵاو بووەتەوە گوایە لە کۆتایی ئەم مانگە بڕیاری لێخۆشبوونەکە کۆتایی دێت، بەڵام ئەو دەنگۆیە ڕاست نین، بڕیاری لێخۆشبوونەکە تا 31-3-2025، بەردەوامی هەیە و هەوڵ دراوە بۆ جاری سێەمیش درێژ بکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.