به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسه‌پۆرتی هه‌ولێر هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له‌مه‌ودوا ده‌توانن به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی نۆره‌ی وه‌رگرتنی پاسه‌پۆرت دابنێن .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ی شوباتی 2025 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسه‌پۆرتی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه ، سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی کارا كراوه ، له‌مه‌ودوا هاووڵاتیان دەتوانن نۆرەی ئه‌لیكترۆنی بۆ وه‌رگرتنی پاسپۆرت دابنێن .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسه‌پۆرتی هه‌ولیر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، سیسته‌مه‌كه ھەر چوار نووسینگەی پاسه‌پۆرتی سنووری پارێزگای ھەولێر ده‌گرێته‌وه و له‌مڕۆوه ده‌توانن خۆیان له‌و ئه‌پلیكه‌یشنه تۆمار بكه‌ن ، ئه‌مه‌ش بۆ كار ئاسانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و باشتر به‌ڕێوه‌چوونی مامه‌ڵه‌كانی وه‌رگرتنی پاسه‌پۆرته بۆ هاوڵاتیان .
ئه‌وه‌ی گرنگه هاوڵاتییان بیزانن ، دانانی نۆرە لە ڕێگای ئەپلیکەیشنی (الجواز العراقي ) دەبێت، لە ڕێگای مۆبایلەوە کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، یان لە رێگای ویبسایت هاوڵاتیان دەتوانن نۆرە بۆ خۆیان و ئەندامانی خێزانەکهیان دابنێنن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.