حكوومه‌تی ئیسرائیل وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه‌ی نا شایسته‌ی حه‌ماس له‌گه‌ڵ بارمته‌كان له كاتی ئازاد كردن‌دا، هه‌ڵپه‌ساردنی ئازادكردنی 600 زیندانی فه‌ڵه‌ستینی راگه‌یاند ، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسیش نیگه‌رانه و به پاساوی نا شایسته‌و به خۆ دزینه‌وه‌ی ئیسرائیل له رێكه‌وتنی ئاگربه‌ست ناوی ده‌بات .
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ی شوبات، نووسینگەی بنیامین نەته‌نیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئازادکردنی 600 زیندانی فەڵەستینییەکان هه‌ڵپه‌سێردراوه، ئه‌ویش بە هۆی پێشێلکارییە دووبارەکان و مامەڵەی ناشیستەی حەماس له‌گه‌ڵ بارمه‌ته ئیسرائیلییه‌كان، به‌جۆرێك له كاتی راده‌ستكردنی بارمه‌ته ئیسرائیلییه‌كان به لیژنه‌ی تایبه‌تی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی به شایسته‌یی پرۆسه‌كه به‌ڕێوه ناچیت .
لای خۆیه‌وه به‌رپرسانی باڵای باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ،ره‌تیانكردووه‌ته‌وه كه هیچ بێ رێزییه‌ك به بارمته ئیسرائیلییه‌كان كرا بێت و به‌ڵكو به ڕێز‌و شكۆی مرۆڤانه ڕاده‌ستی لیژنه‌ی خاچی سوور كراون ،ئه‌وه‌شی ئیسرائیل ده‌یڵێت پاساوی نا شایسته‌یه و خۆ دزینه‌وه‌یه له پابه‌ندییه‌كانی بۆ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست .
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، داوا له ناوبژیوانه‌كانی ئاگربه‌ست ده‌كه‌ین فشار بخه‌نه سه‌ر ئیسرائیل بۆ ئازادكردنی ئه‌و 600 زیندانیه فه‌له‌ستینیه‌ی كه هه‌ڵیپه‌ساردوون لای خۆی ، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه وه‌كو خۆی ئه‌نجام بدرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.