Erbil 2°C یەکشەممە 23 شوبات 09:06

دوو بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زانستی به‌ دكتۆر سه‌یوان بارزانی به‌خشران

کوردستان TV
100%

 

پرۆفیسۆر دکتۆر سەیوان بارزانی لەلایەن زانکۆی لیوناردۆ دی ڤینشی  دوو بڕوانامەی پایەبەرزی زانستی پێ بەخشرا … 
 
لەشاری فلۆرانسی هەرێمی تۆسکانی لە ئیتالیا دکتۆر سەیوان بارزانی لەلایەن زانکۆی لیوناردۆ دی ڤینشی  دوو بڕوانامەی پایەبەرزی زانستی پێ بەخشرا بڕوانامەی یەکەم مامۆستای فەخری لەپەیوەندی دیبلۆماسی نێودەوڵەتی ، بڕوانامەی دووەم دکتۆرای فەخری لەبواری فەلسەفە و سیمۆلۆجیایی دیبلۆماسی .
 
لەمەراسیمی ڕێزلێنان و بەخشینی هەردوو بڕوانامەکەدا کورتەیەک لەژیانی سیاسی و دیبلۆماسی پرۆفیسۆر دکتۆر سەیوان بارزانی خرایە ڕوو کە ڕۆڵی هەبووە لەگفتوگۆی نێوان ئاین و گروپ و نەتەوە جیاجیاکانی جیهان و شارەزایەکی تایبەتیشی هەیە لەچۆنیەتی دروستکردنی پەیوەندی و هەمەهەنگی نێوان فەرهەنگ و کەلتوری هەردوو وڵاتی ئیتالیا و عێراق و هەرێمی کوردستان. 
 
سەرۆک و بەرپرسانی زانکۆی لیوناردۆ دی ڤینشی  هەوڵەکانی پرۆفیسۆر سەیوان بارزانی یان بەرز نرخاند لەئاشنا کردنی دۆزی کورد و نزیک کردنەوەی دیدو بۆچونە زانستی و توانا زانستیەکانی تاکی کورد و نزیکی و لێکچووی زۆر تایبەت مەندی نێوان هەرێمی تۆسکانی و هەرێمی کوردستان. 
 
زانکۆی لیوناردۆ دی ڤینشی  یەکێکە لەزانکۆ هەرە بەناوبانگەکانی لەهەریەک لەوڵاتانی سویسراو ئیتالیا و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا ڕۆڵ دەبینێ لە بواری زانستی پزیشکی و پەیوەندی نێودەوڵەتی دیبلۆماسی و ناساندنی توانای کەسایەتیە دیارەکانی جیهان و خەڵات کردنیان. 
 
پرۆفیسۆر دکتۆر سەیوان بارزانی جگە لەوەی بەکالیورێس و ماستەرو دکتۆرای لەزانکۆی سۆربۆنی فەڕەنسی هەیە هاوکات ئەمە جاری دوومە لە زانکۆ و ناوەندە زانستیە باڵاکانی وڵاتی ئیتالیا پلەی زانستی هاوشێوەی پرۆفیسۆری و دکتۆرای فەخری زانستی پێ ببەخشرێ وەک کەسایەتی دیبلۆماسی ساڵ . 
 
سەیوان سابر بارزانی نەوەی  بارزانی نەمرە ساڵانێکی زۆرە لەبواری دیبلۆماسیدا کار دەکات ، لەوانە نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لەپاریس لەپایتەختی فەڕەنسا ، نوێنەری هەرێمی کوردستان بووە لەپاریس بالێوزی عێراقی فیدڕال بووە لەئیتالیا ، هۆڵەندا، پورتوگال ، ئێستاش بەردەوامە لەئەرکی دیبلۆماسی وەک بالێۆزی عێراق لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا، سەنمارینۆ، مالتا
 
 
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.