به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی عیراقی بۆ میدیا عێراقییه‌كان رایانگه‌یاندووه، ئاماده‌كاری بۆ سه‌ردانی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كرێت بۆ واشنتن، بۆ مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه بڕیار وایه سه‌ردانه‌كه له مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێت .
بڕیار وایه محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، جانتایه‌كی پڕ له دۆسیەی هەستیار له‌گه‌ڵ خۆی ببات بۆ لای دۆناڵد تره‌مپ ، لەوانە مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا وهاوپەیمانان لە عێراق و پابەندیی حكوومەتەكەی بە نەكردنە ئامانجی بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا و نێردە دیپلۆماسییەكان ، هه‌روه‌ها هەنگاوەكانی حكوومەتەكەی بۆ داماڵینی چەك له ده‌ستی گروپه میلیشیاكان.
سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی به‌وه كردووه، وەزارەتەكە خەریكی رێوشوێنە بۆ رێكخستنی ئەو دیدارە پڕۆتۆكۆلییه كە بڕیارە لە مانگی نیسانی داهاتوو ساز بكرێت، ئەگەر گۆڕانكاری روونەدات، بۆیە خەریكی نەهێشتنی بەربەستەكانن
دووپاتیش له‌وه كراوه‌ته‌وه، لە دیدارەكەدا پلانی حكوومەتی عێراق باس دەكرێت سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاكان و داماڵینی چەكیان و دوایین پەرەسەندنەكانی ئەو دۆسیە هەستیارە ده‌خرێته‌ڕوو، جیا لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەبارەی غازی ئێران و یارمەتیدانی عێراق بۆ دۆزینەوەی شوێنگرەوەی ئەو غازە لە بری بڕین و قه‌ده‌غه‌كردنی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.