وا بڕیارە ئەمرۆ سێڤییا لە یاریگای رامۆن سانچێز میوانداری بارسیلۆنا بکات ،
لە میانەی گەرەکانی ٢٣ لالیگا سێڤییا میوانداری بارسیلۆنا دەکات، دوای یەکسانبوونی دێربی مەدرید، ئەمرۆ ٩ی شوبات یانەی بارسیلۆنا بۆ کەمکردنەوەی خاڵەکانیان لەگەل ریال مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید روبهروی یانەی سێڤییا دەبێتەوە کاتژمێر ١١ شەو، ئەمە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ یانە کەتەلۆنیەکە بۆ ئەوەی جیاوازی خاڵەکانی لەگەل ریال مەدریدی رکابەری بۆ دوو خاڵ کەم بکاتەوە ،یاریەکەی دێربی مەدرید سوودێکی زۆری بۆ یانەی بارسلۆنا هەبوو، چوونکە هەردوو یانە مەدریدیەکە تەنها بە یەک خاڵ لە یاریگا چوونە دەرەوە ئەمەش بە سوودی بارسیلۆنا کۆتایهات.
لە دوای گرتنی لێدانی سزا لە دێربی مەدرید، ناوبژیوان یارییەکە تووشی رەخنەی زۆر بوویەوە ،لەلایەن کەناڵی فەرمی ریال مەدرید و رۆژنامەنووسان و تەنانەت هەندێک لە ناوبژیوانانیش.
سیزار مۆنتێرۆ ناوبژیوانی پێشوو بۆ رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی: هیچ ململانێیەک لەسەر تۆپ نەبوو ،تۆپەکە تێپەریبوو گەرچی بەریەک کەوتنیش هەبوو، لەناو یاریگا کەمێک فشار درووست دەبێت رەنگە هەڵەبکەی لە بڕیاردان ،بەڵام پێموایە نەمدەکرد بە پێناڵتی .
ماتیۆ لاهۆز ناوبژیوانی پێشووی لالیگا لە لێدوانێکی بۆ رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی گوتی : بە هیچ جۆرێک پێناڵتی نەبوو هەڵەی لەم جۆرانە تەواوی یاریەکە دەگۆرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.