ئێواره‌ی ئه‌مرۆ، به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ورووبه‌ری گوندی هلۆرا و گوندی مێژێیان لە سنووری ناحیەی شیلادزێ بۆردوومان کرد كه زیانی مادده‌ی لێکەوتەوە.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه خۆیان له گوند و ئاواییه‌كانی سنووری ناحییه‌ی شێلادزێ نزیك ده‌كه‌نه‌وه، به‌وهۆیه‌وه توركیا ئه‌و ناوچانه بۆردومان ده‌كات و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه هاووڵاتیانی ئه‌و گوندانه نه‌توانن بچنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌رده‌وام حكومه‌ت و هاووڵاتیان داوایان كردووه كه په‌كه‌كه خۆی نه‌خزێنێته ناو گونده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی توركیا بۆردومانیان نه‌كات و شه‌ڕه‌كه‌یان بگوازنه‌وه نێو خاكی توركیا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.