Erbil 8°C ھەینی 07 شوبات 02:26

له‌ هه‌ولێر ناوەندێکی چاندنەوەی مۆخی ئێسک لە نەخۆشخانەی نانەکەلی دادەمەزرێت  

100%

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، ڕایگەیاندووه‌، 28% تووشبوانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی نانەکەلی دانیشتووی دەرەوەی شاری هەولێرن؛ بەم زووانەش ناوەندێکی چاندنەوەی مۆخی ئێسک لە نەخۆشخانەنی نانەکەلی دادەمەزرێت بۆ چاره‌سه‌ری تووشبوانی شێرپه‌نجه‌

دلۆڤان محەمەد ، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر لە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجە كه‌ له‌ چواری شوباتی هه‌موو ساڵێك له‌ ئاستی جیهانیدا رێكده‌خرێت، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، ساڵانە لەلایەن سندووقی کۆمەک بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە زیاتر لە 50 ملیار دینار بۆ پێداویستییەکانی تووشبووانی شێرپەنجە خەرج دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێرئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، خوداپێداوان هاوکارێکی سەرەکیی ئێمەن لە کڕینی دەرمان و دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی نانەکەلی،  28% تووشبوانی شێرپەنجەش لە نەخۆشخانەی نانەکەلی دانیشتووی دەرەوەی شاری هەولێرن و ئه‌و ئامارانه‌ی له‌سه‌رشێرپه‌نجه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌خرێنه‌ ڕوو دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌

دلۆڤان محەمەد،ئاشكراشی كردووه‌ ، لە داهاتوویەکی نزیکدا، ناوەندێکی گەورەی پێشکەوتوو،  بۆ چاندنەوەی مۆخی ئێسک له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی، لەلایەن ئەحمەد ئیسماعیل نانەکەلی، بە تێچووی شەش ملیۆن دۆلار دادەمەزرێت، بە تەواوبوونی ئەو ناوەندەش چیتر پێویست ناکات تووشبووان بە مەبەستی چارەکردن بچنە دەرەوەی وڵات

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.