بەپێی بڕیارێكی نوێی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كه له به‌رواری 6-2-2025 ده‌رچووه و ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كراوه‌ته‌وه، بڕیار درا به كەمكردنەوەی پرۆگرامی خوێندن بۆ ساڵی 2024 -2025
لە بڕیارەكەدا كە ئاراستەی پەروەردەی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و ئیدارە سەربەخۆكان كراوە و تێیدا هاتووە، ئەو بڕیارە تەنیا بۆ ساڵی 2024 بۆ 2025 جێبەجێ دەكرێت
له بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی و دۆخی ژیان و خێزانی قوتابیبان پرۆسەی كەمكردنەوەی پرۆگرامی خوێندن،ته‌نیا قوتابیانی پۆلی 12 و نۆی بنەڕەتی دەگرێتەوە و بۆ ئەمساڵی خوێندن جێبەجێ دەكرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.