وەزارەتی دادی عێراق به نوسراوێكی فه‌رمی له به‌رواری 5-2-2025 بڕیاریدا، مەجید سەدامی وەک بەڕێوەبەری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ناوەندیی شاری بەسرە، لە شوێنی سەعد کەریم فالح دەستنیشان بكات
هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی دادی عێراق بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه کە چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له‌و بڕیاره ، ئاسایشی نیشتمانی عێراقی پووچەڵکردنەوەی پیلانێکی بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکان، لە زیندانەکانی تاجی و بەسرە ڕاگەیاند
دامەزراندنی ئەو بەڕێوەبەرە تازه‌یه‌ش بۆ زیندانی ناوه‌ندیی شاری به‌سره، بەپێی نووسراوێک بووه کە لەلایەن وەزارەتی دادەوە دەرچووە، تێیدا هاتووە "بە پشتبەستن بە فەرمانێکی وزاری، بەڕێوبەری ژمێرکاری (سەعد کەریم فالح) لە ئەرکەکانی وەک بەڕێوەبەری بەشی زیندانی ناوەندیی بەسرە دوور خرایەوە، هەروەها (مەجید سەدام) ئەرکی بەڕێوەبەری تازه‌ی بەشی زیندانی ناوەندیی بەسرەی له‌و ساته‌وه پێ سپێردراوە
جێی باشه بازرگانی به جۆره جیاوازه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ته‌نگی به شاره‌كانی عێراق هه‌ڵچنیووه و ڕۆژانه پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ڕووبه‌ڕووی بانده‌كانی بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌بێته‌وه له شاره‌كانی عێراقدا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.