Erbil 8°C پێنجشەممە 06 شوبات 18:42

لوبنانی نیوز : ترامپ سەرکردایەتی شەڕێکی ئابووری لە ناوچەکە و عێراق دەکات

100%

له‌ عێراقی ئاستی هۆشداریەکان لەبەرامبەر سەپاندنی سزای ئابووری لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترامپەوە لەماوەی داهاتوودا بەسەر کەسایەتییە دیارەکان و بانکە حکومی و ئەهلییەکانی عێراقدا بەرزکرایه‌وه‌.

لەم چوارچێوەیەشدا ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان ئاماژەی بەوەدا کە ترەمپ سەرکردایەتی شەڕێکی ئابووری دەکات لە ناوچەکە بە گشتی و عێراق بە تایبەتی بۆ تەواوکردنی سیاسەتەکەی لە یەکەم خولی سەرۆکایەتییدا و گوتی کێشەی عێراق ئەوەیە کە هەموو پارەکانی لە بانکی فیدراڵی ئەمەریکا دادەنرێت و هەروەها کۆنترۆڵی واشنتن لەسەر داهاتی هەناردەکردنی نەوت و هەروەها ترەمپ چەند رۆژێک لەمەوبەر لە کۆنفرانسی داڤۆس داوای دابەزاندنی نرخی نەوتی کرد و ئەمەش ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ عێراق.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئەلئەخبار لوبنانی، ئەو پێشبینی کرد کە سزاکان "چەند بانکی ئەهلی دەگرێتەوە، لەوانەشە بانکی ڕافیدینیش کە بەرێوەدەبرێت، کە لەنێوانیاندا بێت، بەڵام پێویستە حکومەت دەستبەجێ کار بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە و دۆزینەوەی هۆکارەکانی ئەگەری سزاکان."

لە ساڵی 2003 ەوە ئەمریکا جموجۆڵی ئابووری و دارایی لە عێراقدا کۆنتڕۆڵ کردووە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە سەرۆکی ئەمریکا دەتوانێت لە ڕێگەی کارتی ئابوورییەوە فشاری زیاتر بخاتە سەر وڵاتەکە. لە راستیدا، میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردەوە کە ترەمپ ئەو لێخۆشبوونەی هەڵوەشاندەوە کە بە عێراق درابوو بۆ هاوردەکردنی کارەبا و گاز لە ئێران، وەک بەشێک لە پاکێجی نوێی سزاکانی سەر ئێران.

ئەو پاکێجە بریتییە لە "هەنگاوی دەستبەجێ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا و دەزگا پەیوەندیدارەکانی تر بۆ دڵنیابوون لەوەی کە سیستەمی دارایی عێراق لەلایەن ئێرانەوە بەکار نەهێنرێت بۆ خۆدزینەوە یان خۆلادان لە سزاکان و وڵاتانی کەنداو وەک خاڵی گواستنەوە بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان بەکار نەهێنرێن."

نوێنەری کۆمارییەکان جۆ ویلسن هەفتەی ڕابردوو داوای سزای بەسەر بانکی ڕافیداین کرد. لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی "X" نووسیویەتی "وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا و فیدراڵی یەدەک، لە ژێر دەسەڵاتی جۆ بایدن و نێردراوەکەی، ڕێگەیان بە بانکی ڕافیدین داوە ببێتە ئامێرێکی سپیکردنەوەی پارە بۆ رژێمی ئێران و بریکارەکانی بۆ بەدەستهێنانی دۆلاری ئەمریکی."

جگە لە رافیدین، سزاکان کاریگەری لەسەر ئەو کەس و گروپانە دەبێت کە راستەوخۆ پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە و لەوانەیە کەرتی نەوت و ئابووری بکەنە ئامانج، ئەمەش دوای ئەوەی واشنتن داوای کۆتایی هێنان بە قاچاخچێتی نەوت بۆ وڵاتانی دراوسێی کرد. بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، هەندێک لە بازنەی سیاسی عێراقی لەو باوەڕەدان هەڵوەشاندنەوەی لایەنە چەکدارەکان و دوورخستنەوەی ئەو پارتە سیاسیانەی کە واشنتن پێی وایە هاوکاری تارانن تاکە چارەسەرە بۆ رزگاربوون لە گەمارۆکانی ئابووری بەغدا.

عەباس ئەلشاتری ئەندامی سەنتەری سامیت بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی دەڵێت "سیاسەتی ترەمپ لەسەر بنەمای جەنگی ئابوورییە نەک جەنگی سەربازی. بۆیە ئەگەری هەیە هەڕەشەی فشار خستنە سەر حکومەتی بەغدا و هەڕەشەی سزای ئابووری لەسەر نەوتی بەغدا بکرێت."

وتیشی " ئەو وەفدە عێراقیانەی کە لە ماوەی رابردوودا لەلایەن حکومەتەوە نێردراون بۆ ئه‌مه‌ریكا بۆ ئەوەی لەگەڵ ئیدارەی نوێ لەسەر چەند مەسەلەیەک رێکبکەون بەتایبەتی پلاتفۆرمی فرۆشتنی دۆلار و چۆنیەتی رێگریکردن لە سزاکان بەسەر عێراقدا."

حکومەتی عێراق پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ ئیدارەی ئەمەریکا هەیە و سەردانیان هەیە بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئێستا، ئەمە لەوانەیە ببێتە هۆی ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی سزاکان لە بەرامبەر گەرەنتی بەغدا بۆ واشنتن."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.