ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەری ئەركە نێودەوڵەتییەكانی كەنیسەی پەنتەكۆست و ئەپۆستڵ ڕیمۆند ئۆدێ سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد و خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو پێکەوەژیانە و دۆخی کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.
رامی نووری پەرلەمانتاری كریستیان لەنێو باڵەخانەی پەرلەمان پێشوازی كرد لە ئیمانوێل ئاگیمان بیکۆی بەڕێوەبەری ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی كەنیسەی پەنتەکۆست و ئەپۆستڵ ڕیمۆند ئۆدێی و ڕێکخەری RCC بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو، هەروەها تیۆفیلۆس ساندۆڵ دالێکو سەرۆکی بۆردی ڕێكخراوەكە بۆ هەرێمی کوردستان.
هەردوولا گفتۆگۆیان لەبارەی دۆخی کریستیانەکان و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان کرد، ئاماژە بە مێژووی کریستیانەکان و ژیانیان لە هەرێمی کوردستان کرا.
هەروەها تیشکیان خستە سەر دۆخی کریستیانەکان لە عێراق و ئازار و ناڕەحەتییەکانیان لە خراپی دۆخیان لە شوێنەکانی دیکەی عێراق.
شاندی كەنیسەكان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو پێکەوەژیانە و دۆخی کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و هەرێمی کوردستانیان بە ناوچەیەکیی جوان و دڵگیر وەسف کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.