Erbil 12°C پێنجشەممە 06 شوبات 01:59

سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی: هاوبه‌شی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی ته‌ندروستی ده‌رفه‌تی خزمه‌تی زیادتری هاوڵاتیان ده‌كات

100%

 

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین پێشانگای ته‌ندروستی مێدیكۆ كرایه‌وه‌.
 
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا مه‌سرور بارزانی له‌ تۆری كۆمه‌لایه‌تی ئێكس په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و نووسیویه‌تی"  ئه‌مرۆ له‌ شاری هه‌ولێر پێشانگه‌ی مێدیكۆم كرده‌وه‌، كه‌ گه‌وره‌ترین پێشانگه‌ی نێوده‌وله‌تی ته‌ندروستیه‌ له‌ عێراق و كوردستان و زیادتر له‌ 150 كۆمپانیا به‌شدارییان تێدا كردووه‌.
خزمه‌تكردن به‌ كه‌رتی ته‌ندروستی ئه‌ركی پێشینه‌یه‌ و هاوبه‌شی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی ده‌رفه‌تی خزمه‌تی زیادتر بۆ هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه‌. 
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.