پسپۆڕانی ته‌ندروستی به‌ریتانیا هۆشداری تووندیان داوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاڵووده‌ی خواردنه‌وه گازییه‌كان بوونه ورایانگه‌یاندووه ، ئه‌و كه‌سانه زیاتر له خه‌ڵكی ئاسایی ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر هه‌یه
رۆژنامەی (دەیلی مەیل) ی بەریتانی له زاری پسپۆڕانی شێرپه‌نجه بڵاویكردووه‌ته‌وه، هەموو خواردنەوە گازییەکان یەک کار دەکەن و سەرجەمیان خراپە و زیان بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنێت و کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکەن
پسپۆڕان ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، خواردنەوە گازییە شەکرییەکان زیاتر مەترسی قەڵەوی و نەخۆشی شەکرەی لێده‌كه‌وێته‌وه، هاوکات خواردنەوە بێ شەکرەکانیش ڕەنگە ئارەزووی شیرینی زیاد بكه‌ن، ئەمەش هۆکارە بۆ زیادبوونی کێش.
هەروەها پزیشکان هۆشداری دەدەن لەوەی کە خواردنی بەردەوامی ئەم خواردنەوانە ڕەنگە ببێتە هۆی تێکچوونی کۆئەندامی هەرس و پووکانەوەی ئێسک و تەنانەت زیانگەیاندن بە ته‌ندروستی دڵ و ئەندامەکانی دیکەی جەستە، چونكه جەستە پێویستی بە فسفۆرهەیە، بەڵام زیادەڕۆیی لە خواردنه‌وه گازییه‌كان دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کالیسیۆم، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە پووکانەوەی ئێسک زیاد دەکات
به گوێره‌ی داتا‌و ئاماره‌كان ، ئەو کەسانەی رۆژانە خواردنەوە گازییەکان دەخۆنەوە ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی جگەر بە ڕێژەی 85% زیاترە، هەروەها ئەگەری مردنیان بەهۆی نەخۆشی جگەرەوە بە ڕێژەی 68% زیاترە بە بەراورد بەوانەی کەمتر دەیخۆنەوە یان نایخۆنەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.