تیمێکی زانایان ڤایرۆسێکی کوشندەیان لە ویلایەتی ئەلاباما دۆزیوەتەوە و ترسی ئەوەی دروستکردووە کە لە ڕێگەی كۆگاكانی ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە و ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتایەکی بەرفراوان.
زانایان ڤایرۆسی کامپ هیڵیان دۆزیوەتەوە کە سەر بە خێزانی ڤایرۆسەکانی هینەپە، لەوانە ڤایرۆسی نیپا، کە لە ڕێگەی شەمشەمەکوێرەکەوە دەگوازرێتەوە و توانای کوشتنی لە سەدا 70ی تووشبووان هەیە.
لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کامپ هیل لە مرۆڤ تۆمار نەکراوە و زانایان هێشتا نیشانەی ئەگەری و ڕێژەی مردن نازانن.
دکتۆر ڕایس باری لە زانکۆی کوینزلەند کە دۆزینەوەی ڤایرۆسەکەی پشتڕاستکردەوە هۆشداری دا لە ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆ مرۆڤ و دەڵێت: "ئەم دۆزینەوەیە ئاماژەیە بۆ ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە زیرەکەوە بۆ مرۆڤ کە جێگەی نیگەرانییە. دۆزینەوەی ڤایرۆسێک لە خێزانی هێنیبا لە ئەمریکای باکوور دۆزینەوەیەکی گرنگە، چونکە تێگەیشتنمان لە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسانە لە جیهاندا فراوانتر دەکات."
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی زانستی نوێ، ڤایرۆسی کامپ هیل لەوانەیە مەترسی لەسەر تەندروستی گشتی دروست بکات، بەهۆی بەرزی رێژەی مردن بەهۆی ڤایرۆسی هینیبا. لەگەڵ ئەوەشدا زانایان جەختیان لەسەر پێویستی توێژینەوەی زیاتر کردەوە بۆ ئەوەی بزانرێت چەندە مەترسیدارە بۆ مرۆڤ.
باری ئاشکرای کرد کە ڤایرۆسی هێنیبا لە ناوچە جیاجیاکانی جیهاندا بووە هۆی پەتا و مردن و مەترسیدارترین ڤایرۆسەکان بریتین لە: ڤایرۆسی هێندرا کە یەکەم جار لە بریسبان لە ئوسترالیا دۆزرایەوە و رێژەی مردنی 70٪ بوو، هەروەها ڤایرۆسی نیپا، کە بووە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لەوانە مالیزیا و بەنگلادیش کە رێژەی مردن لە نێوان 40٪ بۆ 75٪ دایە.
ئەم ڤایرۆسانە نیشانەی توندیان هەیە لەوانە تا، هەناسە تەنگی و هەوکردنی سییەکان و لە هەندێک حاڵەتدا دەبێتە هۆی هەوکردنی مێشک، قەتیس بوون، کۆما و خراپبوونی خێرای تەندروستی. تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی تایبەت بۆ ئەم ڤایرۆسانە نییە.
دۆزینەوەی ڤایرۆسی کامپ هیل لە شەمشەمەکوێرە نەک شەمشەمەکوێرە، بۆتە هۆی دووبارە پێداچوونەوە بە بۆچوونی زانایان سەبارەت بە خانەخوێی سروشتی و بڵاوبوونەوەی جوگرافی.
ئەو زڕبەندە کلکە کورتە لە دارستانە چڕەکانی ئەمریکای باکوور دەژیت، کە ژینگەی لەگەڵ ناوچە قەرەباڵغەکاندا تێکەڵ دەبێت، ئەمەش ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆ مرۆڤ زیاد دەکات.
هەرچەندە دۆزینەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2021، بەڵام ڕاپۆرتە زانستییەکە بەم دواییانە بڵاو کراوەتەوە.
دکتۆر ئاریەل ئیسحاق یەکێک لە نووسەرانی توێژینەوەکە ڕوونیکردەوە کە تیمە زانستییەکان لە ئێستادا تەرکیز لەسەر پەرەپێدانی ڤاکسینی دژ بەم ڤایرۆسانە دەکەن. ڤایرۆسەکانی هینیبا لە رێگەی هەندێک پرۆتینی ڕووکەشەوە دەچنە ناو خانەکانەوە، ئەمەش وایکردووە لێکۆڵینەوەکەیان پێویست بێت بۆ تێگەیشتن لە چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە.
زانایان پلانیان هەیە بەردەوام بن لە لێکۆڵینەوە لەسەر پێکهاتەی پرۆتینی ڤایرۆسەکە، بە ئامانجی پەرەپێدانی ستراتیجی خۆپاراستن کە لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ پاراستنی مرۆڤ لە هەر هەڕەشەیەکی داهاتوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.