ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری هەولێر، لیژنەی هاوبەشی دانوستانكاری پارتی و یەكێتی سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوایین كۆبوونەوەیان ئەنجام دا.
دوای كۆبوونەوەكە ليژنه‌كەی پارتی و یەکێتی راگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە كە ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەكەیە:-
ئه‌مڕۆ 4ى شوباتى 2025 له هه‌ولێر، لێژنه‌ى هاوبه‌شى دانوستانكارى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان و پارتى ديموكراتى كوردستان، دواهه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجام دا، ئه‌وه‌ش دواى چه‌ندين دانیشتنی چڕ‌وپڕ و گفتوگۆى بنياتنه‌رانه به‌مه‌به‌ستى كارى هاوبه‌ش له قۆناغى داهاتووى حوكمڕانيدا، به شێوه‌يه‌ك كه له ئاستى قۆناغی هه‌ستیاری ئێستا و چاوه‌ڕوانيى هاووڵاتيیانى هه‌رێمى كوردستاندا بێت.
له ميانى كۆبوونه‌وه‌كاندا، لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش و ڕێككه‌وتنى سه‌ره‌تايى له‌سه‌ر زۆربه‌ى ته‌وه‌ره‌كان هاتووه‌ته ئاراوه و ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌ستى ليژنه‌ى باڵاى دانوستانكارى هه‌ردوولا بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.