Erbil 19°C چوارشەممە 05 شوبات 14:40

لە هەولێر هەموو شەوانی مانگی رەمەزانی پیرۆز فێستیڤاڵ ساز دەكرێت

کوردستان TV
100%

لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا گەورەترین فێستیڤاڵ لەبەردەم قەڵای هەولێر ساز دەكرێت و فێستیڤاڵەكەش هەموو شەوێكی ئەم مانگە پیرۆزە بەردەوام دەبێت.

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەكات ئەوانەی ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە بە هەر جۆرە چالاکییەکی (خواردنی کوردەواری، خواردنی بیانی، کاری دەستی و چالاکی هونەری و هتد...) دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ ئەوەی لە ڕێگای زیادکردنی ئاشکرادا بەشداربن لە پڕۆسەی دەستەبەرکردنی هەلی کار و پێدانی شوێنی کار لە شەوانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا .

ئاماژەی بەوەش دا كە زیادکردنەکە لە ڕێکەوتی 2025/3/4 لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەست پێ دەکات و هەروەها بەشداربوو پێویستە (بڕوانامەی کار، مۆڵەتی تەندروستی، نموونەی کاری هاوشێوە) لەگەڵ خۆیدا بێنێت ...

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە ڕۆژی سازدانی فێستیڤاڵەكە لە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەست پێ دەکات و تا كۆتا رۆژی رۆژی مانگەكە بەردەوام دەبێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.