Erbil 22°C دووشەممە 21 نیسان 01:33

نووسینگەی یەكێتی ئەوروپا: هیوادارین سەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكرێن

کوردستان TV
100%

بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان هیوای خواست سەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت پێشوازی لە رادو بوتوم بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە هەولێر کرد.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست، هاوکات ئامادەیی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی نیشان دا بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەپێناو سەرخستنی کارەکانیان.

لە کۆبوونەوەکە باسیان لە دۆخی گشتی ناوچەکە و عێراق و پێشهاتە سیاسییەکان کرد، هاوڕا بوون لەسەر پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان و هەماهەنگی باشتر و نزیکتر لە بوارە جیاجیاکاندا.

بوتوم خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە لە هەرێمی کوردستان ئەو ئەرکەی پێسپێردراوە و هیوای خواست پەیوەندییەکان ببەنە قۆناغی پێشکەوتووتر، هاوکات هیوای خواست تەواوی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.