Erbil 1°C شەممە 01 شوبات 07:03

هاوكارەكەی سەلوان مۆمیكا: ئەمجارە نۆرەی كوشتنی منە

کوردستان TV
100%

دوای كوشتنی سەلوان مۆمیكا كە دوو رۆژ بەر لە ئێستا لەنێو شوقەكەی خۆی لە وڵاتی سوید كوژرا، هاوكارەكەی رایگەیاند كە ئەمجارە نۆرەی كوشتنی ئەوە.

سەلوان مۆمیكا كۆچبەری عێراقی بەهۆی چەند جارێك دووبارەكردنەوەی سوتاندنی كۆپی قورئانی پیرۆز، شەوی چوارشەممەی رابردوو لەنێو شوقەكەی خۆیدا لە وڵاتی سوێد تەقەی لێ كرا و كوژرا.

هاوكارەكەی مۆمیكا كە ناوی سەلوان نەجمە و ئەویش كۆچبەرێكی عێراقییە، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی "ئەمجارە نۆرەی منە". مەبەستی نەجم ئەوەیە كە ئەمجارە نۆرەی كوشتنی ئەوە.

بە تۆمەتی كوشتنی سەلوان مۆمیكای تەمەن 38 ساڵ، پۆلیسی سوید 5 كەسی دەستگیركردووە، دەستگیركراوەكان تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 60 ساڵە و دانیشتووی نزیك شوقەكەی مۆمیكان.

مۆمیكا كە لە ساڵی 2021 گەیشتبووە وڵاتی سوید و داوای مافی پەنابەری كردبوو، درەنگانی شەوی چوارشەممە لە كاتی لایڤێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆك تەقەی لێ كرا و كوژرا.  

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.