Erbil 1°C ھەینی 31 کانوونی دووەم 05:57

لە ئێستاوە هۆشداری دەدرێت.. هەسارەیەك بەر زەوی دەكەوێت

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا بڵاوی كردۆتەوە، پێشبینی دەكرێت لە ساڵی 2032 هەسارەیەك بەر زەوی بكەوێت و كارەساتێكی گەورە لەسەر گۆی زەوی دروست بكات.

هەسارەكە ناوی (وای ئاڕ 4)ـە قەبارەكەی 40 مەتر دەبێت، چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژی 22ی كانوونی دووەمی ساڵی 2032 بەر زەوی بكەوێت.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوە داوە كە بەگوێرەی ئەو لێكۆڵینەوە سەرەتاییانەی ئەنجامیانداوە ئەگەری بەركەوتنی هەسارەكە بە زەوی بە ڕێژەی 1.2%ـە.

جەختیشی كردەوە كە ئەگەر هەسارەكە بەر زەوی بكەوێت، كارەساتێكی گەورە لەسەر گۆی زەوی دروست دەكات، كاریگەرییەكەی بەجۆرێكە وەك ئەوەیە 15 ملیۆن تەن مادەی تی ئێن تی لەسەر زەوی تەقێنرابێتەوە.

هەسارەی گەورەی بەم جۆرە قەبارەیە هەر چەند هەزار ساڵ جارێك لە زەوی نزیك دەبێتەوە و ئەگەری بەركەوتنی بەر زەوی دەبێت.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.