Erbil 1°C ھەینی 31 کانوونی دووەم 06:10

ئەو پاڕكەی لە شوێنی گوندی رەشكین دروست دەكرێت لەم بەشانە پێكهاتووە

کوردستان TV
100%

بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی 15 ملیار دینار لەسەر ڕووبەری نزیکەی 120 هەزار مەتر دووجا، پارکی ڕەشکین لە شاری هەولێر دروست دەکرێت.

پاڕكەكە بەشێوەیەكی گشتی لەم بەشانەی خوارەوە پێكهاتووە:-

1-  پەرژينى پڕۆژەكە بە درێژایی هەزار و 600 مەتر.

2- دروستكردنى گەراجى ئۆتۆمبێل .

3- دروستكردنى دوو كافترياى مۆدێرن.

4-  دروستكردنى ڕێڕەوی ڕاکردن و پايسكلسواری.

5-  دروستكردنى دوو عەمبارى ئاو بە قەبارەی 300 مەتر سێجا.

6-  لێدانی بيرى ئاو بەقووڵی 500 مەتر.

7-  كارى سيستمى كارەبا و سيستەمى ڕووناککەرەوەی پڕۆژەکە.

8-  سەوزایی و چاندنی هەزار دار و چيمەنى هەميشە سەوز و دەیان هەزار گوڵ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.