Erbil 9°C پێنجشەممە 30 کانوونی دووەم 20:23

سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی كۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات كۆبوونەوە، لە كۆبوونەوكەدا هەردوولا جەختیان لە یەك هەڵوێستی كورد لە سووریا كردۆتەوە.

پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە سووریا پێی راگەیاندین: ئەمشەو سێشەممە دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) لەگەڵ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) كۆبوونەوە.

سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە، فەیسەڵ یووسف گوتەبێژی ئەنەكەسە بە پەیامنێری (كوردستان تیڤی) راگەیاندووە: لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەسەر پێكهێنانی شاندێكی هاوبەش لەنێوان هەردوولا دراوە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حكوومەتی نوێی سووریا لە دیمەشق.

هەروەها رایگەیاندووە: هەر لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا جەختیان لە یەك هەڵوێستی كورد لە سووریا كردۆتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە بەشێوەیەكی گشتی كۆبوونەوەكە ئەرێنی بووە و هەردوولا بڕیاریانداوە كۆبوونەوەكانیان بەردەوامی هەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.