10ساڵ لەمەوبەر، چەکدارانی رێکخراوی داعش لە کۆبانێ کرانە دەرەوە، ئەمەش دوای ئەوەی پێشمەرگە هێزێکی بۆ یارمەتی و پاڵپشتیکردنی شەڕڤانان رەوانەی کۆبانی کرد و دوای شەڕێک بۆ ماوەی پێنج مانگ، کۆبانی بە تەواوی ئازادکرا.
له ئه‌یلوولى 2014 چه‌كدارانى داعش هێرشێكى فراوانیان كرده سه‌ر كۆبانێ و له‌سه‌دا 80 كۆبانێیان كۆنتڕۆڵكرد.
چوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ نەك تەنھا بووە ھۆی پاراستنی شارەكە، بەڵكو یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە كوردستانییەكانی لە ھەر چوارپارچەی كوردستان بەھێزتر كرد بۆ رووبەڕوو بوونەوەی داعش و پاراستنی كوردستان.
له 15ی تشرینى یه‌كه‌مى ساڵی 2014 لەسەر داوای سەرۆك مەسعود بارزانی، په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى ناردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى بۆ كۆبانێ په‌سه‌ندكرد و لە 31/10/2014 هێزى پێشمه‌رگه گەیشتە كۆبانێ.
به پشتیوانى هێزى پێشمه‌رگه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، له 26 كانوونی دووەمی 2015 شه‌ڕڤانان له كوردستانی سووریا ته‌واوى كۆبانێیان كۆنتڕۆڵكرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.