سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی و دكتۆری به‌ناوبانگی هه‌ولێر و كوردستان، دكتۆر ده‌شتی دزه‌یی په‌یامێكی پرسه و سه‌ره‌خۆشی راگه‌یاند و له‌ده‌ستدانی به خه‌ساره‌تێكی گه‌وره وه‌سفكرد. ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری هەولێر و پزیشك و زانای كورد دكتۆر (دەشتی دزەیی)ـم پێ گەییشت.
دكتۆر دەشتی دزەیی بەشی زۆری تەمەنی خۆی بۆ خزمەتكردنی بواری ئاكادیمی و پزیشكیی كوردستان و یارمەتیدان و چارەسەركردنی نەخۆشەكان سەرف كردووە و لە هەمانكاتیشدا كەسایەتییەكی نیشتیمانپەروەر و پەرۆشی تەندروستیی هاووڵاتیان بوو و پێگەیەكی بەرزی لە ناوەندە زانستی و پزیشكی و جەماوەرییەكاندا هەبوو و لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.
پرسە و سەرخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆستان و هاوكارانی خواڵێخۆشبوو دكتۆر دەشتی دزەیی و سەرجەم پزیشكانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لەخودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو دكتۆر دەشتی دزەیی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
25ی كانوونی دووەمی 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.