Erbil 12°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 20:03

نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى د. ده‌شتى دزه‌يى ده‌كات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د.دەشتی دزەیی دەکات .

ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیەتی  .

بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو پرۆفيسۆر د. ده‌شتى دزه‌يى، پزيشكى به‌توانا و ئه‌كاديمى و كه‌سايه‌تيى ديارى هه‌ولێر، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و هاوڕێيان و هاوكارانى ده‌كه‌م، هاوخه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

د. ده‌شتى دزه‌يى، وه‌ك پزيشكێكى لێهاتووى هه‌ولێر و كوردستان، ته‌مه‌نێكى درێژى به‌ خزمه‌تى پزيشكى و ئه‌كاديمى به‌سه‌ر برد و ڕۆڵێكى ديارى له‌ كه‌رتى پزیشکیی كوردستاندا گێڕاوه‌، هه‌روه‌ها هه‌ميشه‌ پشتيوانى دۆزى ڕه‌واى گه‌له‌كه‌ى بووه‌ و خزمه‌تى به‌ شۆڕش و پێشمه‌رگه‌ كردووه‌. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه‌ به‌ خێر بێت.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/1/25

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.