Erbil 8°C یەکشەممە 26 کانوونی دووەم 09:42

نێجیریا رەخنەی توند لە عێراق دەگرێت

کوردستان TV
100%

نێجیریا رەخنەی توند لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەگرێت بەهۆی دەستبەسەركردن و خراپی مامەڵە لەگەڵ پێنج هەزار ئافرەتی نێجیری كە بۆ مەبەستی كار هاتوونەتە ئەو وڵاتەوە.

ئەبیكی دابیری سەرۆكی لیژنەی تایبەتی كاروباری نێجیرییەكانی دەرەوە بە میدیاكانی راگەیاند: زیاتر لە پێنج هەزار ئافرەتی نێجیری لە عێراق دەستبەسەرن كە بۆ مەبەستی كاركردن هاتبوونە ئەو وڵاتەوە.

راشیگەیاند: ئەو ئافرەتانە لە عێراق رووبەڕووی دۆخ و مامەڵەیەكی خراپ بوونەتەوە، تەنانەت یەكێك لە ئافرەتەكان بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە و ئێستا خەریكی هێنانەوەی تەرمەكەن بۆ نێجیریا.

داواشی لە هاووڵاتییان و بەتایبەت ئافرەتانی نێجیری كرد هەوڵ بدەن لە ناوخۆ بەدوای كاردا بگەڕێن، نەك لە دەرەوە ژیانیان بخەنە مەترسییەوە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەكانی سەندیكای كرێكارانی عێراق، ژمارەی كرێكارانی بیانی لە عێراق ئێستا زیاتر لە 2 ملیۆن و 500 هەزار كەسە، زۆرینەی ئەو كرێكارانەش بەبێ مۆڵەت كار دەكەن، هەرچەندە بەپێی یاسای كار دەبێت سەرجەم كرێكارانی بیانی لە وەزارەتی كار تۆماركرابن و خاوەنی كاریش هەموو پێداویستی و مافێك بۆ ئەو كرێكارانە دابین بكات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.