Erbil 2°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 06:46

عێراق و ئێران ڕەزامەندیان دەربڕی بۆ یەکلاییکردنەوەی کەیسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەغدا بۆ ڕۆژی دووەم بۆردی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە و ستافی وەزارەتی دەرەوەی عێراقی فیدراڵ و باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئیران و شاندی (ICRC ) و سەرۆکی فەرمانگەی کونسوڵگەری و باڵوێزی عێراق لە کۆماری ئیسلامی ئێران و نوێنەری هەریەک لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و وەزارەتی تەندروستی لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ کۆبوونەوە.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا شۆرش خالید بریكاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە وتارێكدا جەختی لە پەلەکردن و بەدواداچوون بۆ چارەنووسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە کردەوە، هاوکات پشتیوانی خۆی و وەزارەتەکەی دەربڕی بۆ کارەکانی بۆردەکە.

دواترعەبدوڵا حاجی مەحموود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەرۆکی بۆرد، ئاماژەی دا بە گرینگی پرسی منداڵە ونبووەکان لەنێوان حکوومەتی عێراق و هەرێم بە مەبەستی هەماهەنگی نێوانیان و بەردەوامی هاوکارییەکان بە مەبەستی یەکلاییکردنەوەی کەیسی منداڵە ونبووەکان.

وەزیری شەهیدان بە گرینگییەوە باسی لە پێویستی هەماهەنگی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

لای خۆشیەوە باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران دڵنیایی دا لەسەر هەموو هاوکارییەک بۆ یەكلاكردنەوەی چارەنووسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لە داهاتوویەکی نزیکدا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی دیكە ئەنجام بدرێت بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.