Erbil 31°C یەکشەممە 27 ئەیلوول 19:07

مەسرور بارزانی: دەبێ مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بنێردرێت

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ جان نۆوێل بارۆ، وەزیری ئەوروپا و کاروباری دەرەوەی فەڕەنسا کۆبووەوە.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان کرد و سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی حکومەت و گەلی فەڕەنسای لە گەلی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە و سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا.

سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، ئەرک و پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ کردووە، بۆیە پێویستە مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل نەکرێت و دەبێ ڕێز لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بگیرێت و مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بنێردرێت.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، بیروڕا لەبارەی گۆڕانکارییەکانی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕ کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.