Erbil 6°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 01:22

دوای 13 ساڵ گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا و سووریا دەستیان پێکردەوە

100%


هێڵی ئاسمانیی تورکیا، لە دوای 13 ساڵ سەرلەنوێ دەستی بە گەشتەکانی بۆ سووریا کردەوە.

ژمارەیەک لە گەشتیاران کە کاتەکانی بەیانی ڕوویان لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ کرد، بە دڵخۆشییەوە سەر ئەو فڕۆکەیە کەوتن کە بەرەو دیمەشق گەشتی کرد.

ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی سووریا دوای ساڵانێکی زۆر بە دڵخۆشییەوە گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان کە پێشتر ناچاربوون جێیبهێڵن. هەندێک لە گەشتیاران ئاڵای شۆڕشی سووریایان هەڵگرتبوو.

تێکڕا 349 گەشتیار لە پاش کۆنترۆڵی بلیت و پاسپۆرت بەمەبەستی چوون بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق سەر فڕۆکەکە کەوتن.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.