Erbil 31°C یەکشەممە 27 ئەیلوول 23:26

مەسرور بارزانی: بەردەوام دەبین لە دروستکردنی پردی پەیوەندی بۆ هه‌رێمی کوردستان

کوردستان TV
100%


سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێژی کۆڕبەندی داڤۆس، چەند کۆبوونەوەیکی گرنگ بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتان و تاوتوێکردنی دۆخی سووریا و غەززە ئەنجام دا. 

ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 22ی1ی2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هەر یەکە لە دیک شوف، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، محەممەد جەواد زەریف، یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران، ماجید ئەلقەسەبی، وەزیری بازرگانیی عەرەبستانی سعوودی، حوسێن بن عەبدوڵڵا، شازادەی جێنشینی ئوردن و ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەکانی دا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتان لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کردووە.

تەوه‌رێکی دیکە کۆبوونەوەکانی سەرۆک حکوومەت، تایبەت بوو بە چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، هاوکات جەختی لە ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.

هەروەها سەرۆکی حکوومەت، گفتوگۆشی لەبارەی بارودۆخی سووریا کردووە و جەختی لە بەشداریی هەموو پێکهاتەکان کردووەتەوە لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی سووریادا. بەردەوامبوونی ئاگربەستی  غەززە و دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی، تەوارێکی دیکەی کۆبوونەوەکان بوو.

هەر لەبارەی کۆبوونەوەکانی دوێنێیدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نوسیوویەتی، بەردەوام دەبین لە دروستکردنی پردی پەیوەندی بۆ کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.