شاندێکی حکوومەتەی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی كوردستان، بۆ مەبەستی یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە سەردانی بەغدا دەکات.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری وەزارەتەکە و دڵسۆز جلال حسین، سکرتێری بۆردی تایبەت بە یەکلاکردنەوەی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان، سەردانی بەغدا دەکات.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، وا بڕیارە شاندەکە ئهمڕۆ و سبهی 23ی1ی2025، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی عێراق کۆببێتەوە بۆ بە دواداچوونی دۆسیەی و چارەنووسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.