Erbil 31°C یەکشەممە 27 ئەیلوول 22:56

پەرلەمانی عێراق دەنگی بە پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی خانوو و زەوی بۆ خاوەنەكانیان دا

کوردستان TV
100%

كەمێك پێش ئێستا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی بە سێ پڕۆژەیاسا دا كە لە ماوەی رابردوودا كێشەی لەنێوان لایەنەكاندا دروستكردبوو، یەكێك لەو پڕۆژەیاسایانە گەڕانەوەی خانوو و زەوی بۆ خاوەنەكانیان و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە بوو.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە دەنگی لەسەر سێ پڕۆژەیاسا دا، كە ئەوانیش بریتین لە:-

یەكەم/ پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی خانوو و زەوی بۆ خاوەنەكانیان و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە.

دووەم/ هەمواری یاسای باری كەسی ژمارە 188ی ساڵی 1959

سێیەم/ پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە 27ی ساڵی 2016.

سەبارەت بە دەنگدان بە پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی خانوو و زەوی بۆ خاوەنەكانیان، شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی: دوای تێپەڕبوونی 50 ساڵ لە داگیركاری و 20 ساڵ لە رووخانی رژێمی بەعس، سوپاس بۆ خودا پڕۆژەیاسای گەرانەوەی زەوییەکان دەنگی لەسەر درا.

راشیگەیاند: دەنگدان بە پڕۆژەیاساكە لە ئەنجامی یەکێتی و یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکان بوو، بۆ لەمەودوا هەموو ئەو زەوییانەی لە كەركووك و ناوچەكانی ماددەی 14ی دەستوور دەستیان بەسەردا گیرابوو، دەگەڕێنرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان.

دەنگدان لەسەر هەرسێ پڕۆژەیاساكە دوای ناكۆكییەكی قووڵ كە ماوەی چەند مانگێك لەنێوان لایەنە سیاسییەكان بەردەوامی هەبوو، هەروەها دوای چەندان دانیشتنی یەك لەدوای یەك، ئەمڕۆ سێشەممە بە زۆرینەی دەنگ دەنگیان لەسەر درا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.