Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 03:22

وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری خانەنشینی خستە بواری جێبەجێكردنەوە

کوردستان TV
100%


وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەبارەی تەمەنی خانەنشینی ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد و  رایده‌گه‌ێنێت، لە دایكبووانی 1962 و 1963 و 1964 لە ڕۆژی 31ی ئەم مانگەوە خانەنشیندەكرێن. 

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کە واژووی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە و ئاڕاستەی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە و فەرمانەکە رۆژی دووشه‌ممه‌ 20ی1ی2025 دەرچووە، تێیدا هاتووە،  سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسایی خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 19ی ساڵی 2014ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان، پێویستە فەرمانبەرانی شارستانی و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕۆژی 1ی 1ی ئەمساڵ تا 31ی 12ی 2025 تەمەنی یاسایی خانەنشینیان 60 ساڵ تەواو دەکەن و ساڵی لە دایکبوونیان لە1965ە، ئەوا لە ڕۆژی پێش لە دایکبوونیان خانەنشین دەکرێن و دەستلەکار هەڵدەگرن، دواتر مامەڵەکانیان دەنێردرێت بۆ فەرمانگەی خانەشینی. 

هەروەها لە فەرمانەکەدا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌،  فەرمانبەرانی شارستانی و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە لە ساڵی 1962 ،1963، 1964 لە دایکبوون، له‌ ڕۆژی 31ی1ی 2025خانەنشین دەکرێن. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.