Erbil 12°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 13:58

هەڵبژاردنی گشتی لە عێراق لە كۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%

بڕیارە هەڵبژاردنی گشتی بۆ پەرلەمانی عێراق لە كۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆك وەزیرانی عێراق ئامادەیی نیشانداوە بە دابینكردنی سەرجەم پێداویستییەكان بۆ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە: ئەمرۆ دووشەممە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆبووەوە.

بڵاویشی كردەوە: سەرۆك وەزیرانی عێراق ئامادەیی نیشان دا بۆ دابینكردنی سەرجەم پێداویستییەكان بۆ كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بە مەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

هەروەها بڵاوی كردەوە: بڕیارە هەڵبژاردنی گشتی بۆ پەرلەمانی عێراق لە كۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

ئاماژەی بەوەش دا كە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران هەموو پاڵپشتییەكی خۆی بۆ كۆمیسیۆن دەربڕیوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە وادەی خۆی و بەشێوەیەكی سەركەوتوو و بەوپەڕی شەفافییەوە بەڕێوەبچێت.

چەند رۆژێك پێش ئێستا ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق بڕیاری دابوو لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ ماوەی دوو ساڵی دیكە، واتە لە رێكەوتی 7/1/2025 تاكو 6/1/2027، دواتریش ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەنگدان بڕیارەكەی پەسند كرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.