دوای تێپەڕبوونی چەند كاتژمێرێكی كەم لەسەر فەرمانی راگرتنی تۆڕی كۆمەڵایەتی تیك تۆك، ئەمڕۆ یەكشەممە لە ئەمەریكا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە دەستی بەكار كردەوە.
درەنگانی شەوی رابردوو لە ئەمەریكا بەفەرمی تۆڕی كۆمەڵایەتی تیك تۆكی ڕاگیرا، دوای تێپەڕبوونی نزیكەی 12 كاتژمێر لەسەر فەرمانەكە، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە دەستی بەكار كردەوە و ئێستا هاووڵاتییانی ئەمەریكا دەتوانن بەكاربهێنن.
كاركردنەوەی تیك تۆك دەبێتە هەواڵێكی خۆش بۆ نزیكەی 170 ملیۆن هاووڵاتی ئەمەریكی كە بەشێكیان بۆ كاتبەسەربردن و گەیشتن بە هەواڵ و زانیاری بەكاری دەهێنن، هەندێكی دیكەیان بۆ بژێوی و پەیداكردنی پارە بەكاری دەهێنن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا بەڵێنی دابوو دوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی ئەمەریكا، سبەی دووشەممە چارەسەری كێشەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە بكات و قەدەغەی كاركردنی لەسەر هەڵبگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.