بە گوژمەی 350 ملیۆن دینار تۆڕێكی ئاوەڕۆ جێبەجێ دەكرێت.
لە چوارچێوەی گەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی، پرۆژەی دروستكردنی تۆڕێكی ئاوەڕۆ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت.
گوژمەی پڕۆژەكە 350،483،500دینارە كە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دابینكراوە.، پێكهاتووە لە دروستكردنی تۆڕێكی ئاوەڕۆ بۆ شەقام و کۆڵانەکانی جیاکراوەی 10ی قەرتۆغان لە قۆناغی سێیەم.
ئەو پرۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و ئێستا چەندین پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكەدا لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.