هێزهكانی پاسهوانی سنووری هەرێمی سەربازیی باشووری ئوردن، هەوڵێکی قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەری كه دهیانهویست له رێگهی فڕۆكهی بێ فڕۆكهوانهوه ئهنجام بدرێت، پوچهڵكردهوه.
سەرچاوەیەکی فەرمی سەربازی لە فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئوردن رایگەیاند: "هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە هەرێمی سەربازی باشوور بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی سەربازی و دەزگای نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان هەوڵێکی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکانیان پوچەڵکردەوە کە هەوڵی داوە بە شێوەیەکی نایاسایی سنوور ببەزێنێت.
سەرچاوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە هێزە چەکدارەکانی ئوردن بەوپەڕی هێز و ئیرادەوە کار دەکەن بۆ بەکارهێنانی هەموو تواناکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو جۆرە ئۆپەراسیۆنانە و رێگریکردن لە دزەکردن و ئۆپەراسیۆنی قاچاخچێتی بە هێز بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری شانشینی هاشمی ئوردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.