.بەبۆنەی26ـهمین ساڵیادی دامهزراندنی كوردستان تیڤی ، یهكێتی هاورده و ناردنكارانی هەرێم ,ساڵیادی دامهزراندنی كوردستان تیڤی پیرۆز دهكات
ئەمەش دەقی پیرۆزباییەکەیەتی
بە ناوی سەرۆکی گشتی و سەرۆکی لقەکانی یەکێتی هاوردە و ناردنکاری هەرێمی کوردستانەوە ، لە ساڵیادی یەکەمین کەناڵی ئاسمانی باشووری کوردستان ، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەران و رۆژنامەنووسان و تەواوی کارمەندانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان دەکەین
کوردستان تیڤی هەمیشە رۆڵی کارای هەبووە لە روماڵ کردنی روداوەکان ، دەنگ و رەنگی کوردستانییانی گەیاندووە بە ناوەوە و دەرەوەی وڵات
لێرەوە سوپاسی تایبەتی ئاراستەی بەرێوەبەر و کارمەندانتان دەکەین کە بەردەوام هاوکارمان بوون لە روماڵ کردنی چالاکییە ئابووریەکان بە گشتی و چالاکی رێکخراوەکەمان بە تایبەتی
شاد و سەرفراز بن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.