Erbil 3°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 06:09

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتیی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌دا هاتووه‌، ئاگاداری هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر دەکەینەوە چەند ڕۆژێکە هەواڵی کردنەوەی مامەڵەی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان وەکوو مامەڵەی زیادکردنی مناڵ و گواستنەوەی پسوولەی خۆراک لەبریکارێک بۆ بریکارێکی تر، مامەڵەی هاوسەرگیری بۆ دروستکردنی پسوولەی خۆراکی نوێ، بۆتە جێگای هەواڵ لەسۆشیاڵ میدیا و چەند کەناڵێک، تەنانەت ڕۆژانە هاووڵاتیەکی زۆر سەردانمان دەکەن و پەیوەندیمان پێوە دەکەن، کەچی مامەڵەکانیش هێشتا نەبوویتەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە، هەرکاتێک وەزارەتی بازرگانی عێڕاق بڕیاری کردنەوەی سەرجەم مامەڵەکانیدا بەپێی ئەو ڕێوشوێنانەی کە دەگرێتەبەر بۆ بەئەلیکتڕۆنیکردنی سەرجەم مامەڵەکان، ئێمەش لەڕێگای  په‌یجی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییمانه‌وه‌، هەروەها لەڕێگای کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.