Erbil 15°C شەممە 18 کانوونی دووەم 16:12

وەزارەتی کارەبا: بەهۆی کەمی پەستانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر 750 مێگاوات کارەبا کەمبووەتەوە

100%


بۆ ماوەی 10 كاتژمێر پەستانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر کەمبووتەوە، کە ئەمەش وای کردووە 750 مێگاوات کارەبا کەمبێتەوە.

 وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە و رایده‌گه‌ێنێت: لە چوارچێوەی پەرەپێدانی كێڵگەی كۆرمۆر بۆ بەرهەمهێنانی غاز، بۆ ماوەی 10 كاتژمێر پەستانی غاز كەمبووەتەوە و بەهۆیەوە 750 مێگاوات كارەبا كەمبووەتەوە. هەروەها بەهۆی هەندێک گرفتی تەکنیکییەوە کارەکان دواکەوتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەپێی ئەو پلانەی كۆمپانیای دانەغاز دایناوە بڕیارە تا كاتژمێره‌كانی بەیانی ئه‌مڕۆ شەممە دۆخەكە ئاسایی بێتەوە.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بڕی 250 مێگاوات كارەبایان لە هەردوو وێستگەی دووکان و دەربەندیخان زیاد كردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.