Erbil 2°C شەممە 18 کانوونی دووەم 07:54

پەیامی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی

کوردستان TV
100%

 بەڕێزان سەرپەرشتیاری گشتی و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم کادیر و کارمەندان و هونەرکاران لە کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی.
 لە (26) ەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانیی كوردستان تیڤی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی ئازیزی كەناڵەكەتان دەكەین، هیوادارین وەك هەمیشە دڵسۆزانە و بەرپرسانە برەو بە بەرنامەکەتان بدەن و ڕەنگپێدەری خواستە ڕەواکانمان و پرسە هەنووکەییەکان بن.

 كەناڵی ئاسمانیی كوردستان، لە ڕۆژێکی وەكوو ئەمڕۆدا، كە بە بڕیار و سەرپەرشتیی راستەوخۆی (سەرۆك بارزانی) دامەزرا، دەسكەوتێكی دیكەی ئەو كاروانە پڕ بەخششەی خەبات و تێكۆشانی گەلەكەمانە.

 ئەم كەناڵە وەك یەكەمین كەناڵی ئاسمانیی پێشەنگ، توانیویەتی بە بەرنامە و پلانێكی ڕێکوپێک و بە پڕۆسەیەكی خەمخۆرانە بێتە ناو گۆڕەپانەكە و، بێ سرەوتن هەنگاوی سوودبەخشانە بنێ و قۆناغێكی نوێ لە بواری میدیایی لە هەرێمی کوردستان دروست بکات و بەرەو پێشەوەی ببات.

 هەروەها بەپێی ڕوانگەیەکی پیشەوەرانەش مامەڵە لەگەڵ بابەت و هەواڵ و رووداوەكان بكات و بێ جیاوازی هەواڵ و ڕووداوەکانی پارچەكانی دیكەی كوردستان ڕووماڵ بكات،
کوردستان تیڤی لەو ماوەی کار و چالاکییەکانیدا هەمیشە بڵندگۆی ڕاستەقینەی چین وتوێژەکانی کۆمەڵگە و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان بووە، خزمەتێکی زۆری کایە ڕۆشنبیری و ئەدەبیی و هونەرییەکانیشی کردووە، بۆیە جێگەی شانازی و دەستخۆشییە.  

جارێكی دیكە وێڕای سوپاسگوزاری و دەستخۆشیمان پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی دەزگەکەتان وەك دامەزراوەیەكی میدیایی هاوچەرخ و پڕۆفیشناڵ دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین هەر لەپێشكەوتن و سەركەوتن دابن.

بەشی ڕۆشنبیڕی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
17 ی کانوونی دووەمی 2025

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.