Erbil 2°C شەممە 18 کانوونی دووەم 08:12

 هۆكار چییه‌ ئافره‌تانی خوار تەمەن 50 ساڵ، 82٪ زیاتر لە پیاوان تووشی شێرپەنجە دەبن؟

کوردستان TV
100%


بەگوێرەی راپۆرتێکی نوێی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی، سەرەڕای دابەزینی ژمارەی مردن بە شێرپەنجە، ژنان و گەنجان زیاتر لە جاران تووشی شێرپەنجە دەبن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی رێژەی شێرپەنجە لە ژنانی تەمەن 50 بۆ 64 ساڵ لە پیاوان زیاترە، ژنانی خوار تەمەن 50 ساڵ لە سەدا 82 زیاتر لە پیاوان تووشی شێرپەنجە دەبن.

ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست نووسیویەتی: "نزیکەی نیوەی شێرپەنجەکان لە کەسانی خوار تەمەن 50 ساڵیدا دەبینرێن و بەشێوەیەکی سەرەکی ژنان تووشی دەبن کە زۆربەیان شێرپەنجەی مەمک یان دەرەقی هەیە.

 لە هەمان کاتدا، شێرپەنجە باوەکانی وەک میلانۆما، لیمفۆمای ناهۆجکین و شێرپەنجەی پرۆستات لە پیاوانی خوار 50 ساڵدا کەم بووەتەوە.

دکتۆر ڕیچارد باراکات سەرۆکی پزیشکی پەیمانگای شێرپەنجەی تەندروستی نۆرثوێڵ ئەم خواستە نیگەرانکەرە دەگێڕێتەوە بۆ گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانی ئەمڕۆدا.

دکتۆر بەرەکات ئاماژە بە شێرپەنجەی مەمک دەکات و دەڵێت: "ژنانی ئەمڕۆ لە ئەمریکا یان درەنگتر منداڵیان دەبێت یان بەهیچ شێوەیەک منداڵیان نییە، ئەمەش وایلێدەکات سوودەکانی بەرگری دووگیانی و شیردانی دایک لە دژی شێرپەنجەی مەمک وەرنەگرن،
سەرەڕای ئەوەش، خواردنەوە کحولییەکان کە یەکێکە لە هۆکارەکانی مەترسی شێرپەنجەی مەمک لە نێو ژناندا ڕوو لە زیادبوونە و ئەم گۆڕانکارییانە کاریگەری لەسەر زیادبوونی مەترسی شێرپەنجەی مەمک هەیە."

هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی شێرپه نجه له نێو که سانی خوار 50 ساڵیدا ده ستنیشان کرا

شێرپەنجەی سییەکان حاڵەتێکی ترە کە هەنار لە ژنانی گەنجدا بەربڵاوترە لە پیاوان. بێگومان ڕێژەی شێرپەنجەی سییەکان لە ساڵی 2012 بۆ 2021 دابەزیوە، بەڵام بۆ یەکەمجارە لە ژنانی خوار تەمەن 65 ساڵیدا لە پیاوان تێپەڕیوە.

باراکات دەڵێت: "پێم وایە ژنان درەنگتر لە پیاوان دەستیان بە جگەرە کێشان کردووە، بەڵام ئێستا لەوانەیە کەمێک لە پرۆسەی وازهێنان لە جگەرە کێشان دواکەوتوون."

هەروەها بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی منداڵدان جێگەی نیگەرانییە، بەتایبەتی دوای دەیان ساڵ لە کەمبوونەوەی حاڵەتەکان، بەشێکی بەهۆی ڤاکسینی HPV.

لە کاتێکدا ڕێژەی ڕزگاربوون لە تووشبووانی شێرپەنجە بە شێوەیەکی گشتی لە زیادبووندایە و رێژەی مردن لە ساڵی 1991 بۆ 2022 بەڕێژەی ٪34 کەمی کردووە، بەڵام ئەم ڕەوتە لە هەندێک شێرپەنجەدا پێچەوانە بووەتەوە و رێژەی مردن لە شێرپەنجەی منداڵدان، پەنکریاس، منداڵدان و جگەر لە ئەمریکا لە زیادبووندایە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.