Erbil 3°C شەممە 18 کانوونی دووەم 02:38

په‌یمانگای پێگه‌یاندی كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵیادی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی پیرۆز ده‌كات

100%

یادی 26 ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی پیرۆز بێت 

بۆ سەرپەرشتیاری گشتیی تۆڕی میدیایی کوردستان تیڤی و بەڕێوەبەر و سەرجەم كارمەندان و ڕۆژنامەنووس و پەیامنێرانی كوردستان تیڤی

بەبۆنەی 26 ساڵەی كاركردنی كوردستان تیڤی وەک یەكەم كەناڵی سەتەلایت لە كوردستان، پیرۆزبایی ئەو یادە شكۆمەندەتان لێدەكەین.

كوردستان تیڤی لەپێناو ئامانجێکی بەرز و ڕەوای نیشتیمانی، لە هەلومەرجێكی پێویست و لەقۆناغێكی هەستیار بەهەوڵ و ماندووبوونی دڵسۆزان دامەزرا و بووە مینبەرێکی گرنگی گەیاندنی پەیامی خەڵكی كوردستان و هەروەها بووە بەشێک لەخەباتی نیشتمانی و نەتەوەییمان.

لەم یادە بە شکۆیە ئومێدەوارین کوردستان تیڤی لەسەر ڕێبازی پیشەگەرانە و ڕاستگۆیی و پاراستنی ئیتیکی میدیایی بەردەوام بێت و  وەک هەمیشە سەکۆی گەیاندنی ڕاستییەکان بێت.
جێی شانازییە کوردستان تیڤی لە ماوەی تەمەنی کارکردنیدا سەلماندوویەتی کەناڵی نیشتمان و نەتەوە و دۆزی ڕەوای خەڵکی کوردستانە و هەر ئەوەشی لێ چاوەڕوان دەکرێت.
لە کۆتاییدا وێڕای دووبارە پیرۆزبایی هیوادارین کوردستان تیڤی هەمیشە لە سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامدا بێت بۆ خزمەتی زیاتری ئامانجە باڵاکانی کوردستان.

پەیمانگای پێگەیاندنی كادیران 
17-1-2025

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.