Erbil 5°C شەممە 18 کانوونی دووەم 02:18

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی رۆشنبیری و هزری داستانی خواكوڕك بەبۆنەی 26 ساڵەی دامەزراندنی كوردستان تیڤی

100%

ناوەندی رۆشنبیری و هزری داستانی خواكوڕك پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی كوردستان تیڤی كرد بەبۆنەی یادی 26 ساڵەی دامەزراندنییەوە.

ناوەندی رۆشنبیری و هزری داستانی خواكوڕك لە پەیامە پیرۆزباییەكەدا رایگەیاند "كوردستان تیڤی هەر لە سەرەتای كاركردنیدا بە متمانە و ڕاستگۆیی ئەو ئەركەی لەسەرشانی بووە جێبەجێی كردووە".

دەقی پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی ڕۆشنبیری و هزری داستانی خواکوڕک بۆ كوردستان تیڤی:-

بەناوی خودای گەورە

بە بۆنەی 26 ساڵەی پەخشی دەزگای سەتەلایتی كوردستان تیڤی، پیرۆزباییەكی گەرم لە بەڕێوەبەر و کارمەندانی ماندوونەنستان دەکەین و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین لەو ئەركە پیرۆزەتان كە خزمەتكردنە بە مێژوو و فەرهەنگ و كۆمەڵگەی كوردستان.

‏‎جێگەی خۆشحاڵییە كوردستان تیڤی هەر لە سەرەتای كاركردنیدا بە متمانە و ڕاستگۆیی ئەو ئەركەی لەسەرشانی بووە جێبەجێی كردووە و بووە پردێكی پەیوەندیی لەنێوان خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە.

هەروەها پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێز Mahdi Dawd  و Zrian Hasan  دەکەین وەک پەیامنێر و کامێرامانی کوردستان تیڤی لە شارۆچكەی سیدەکان زۆر بە دڵسۆزی کاریان کردووە و هەمیشە کاروچالاکییەکانی ناوەندەکەمانیان ڕووماڵ کردووە، بوونەتە سەکۆیەک بۆ هەموومان بۆ گواستنەوەی کار و چالاکیەکانمان.

ڕێز و خۆشەویستیمان بۆ تەواوی بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان هەیە و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆدەخوازین.

ناوەندی رۆشنبیری و هزری داستانی خواكوڕك

17ى 1ى 2025

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.